وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – كه‌لار بڕیاردرا پێشینەی تایبەت خەرج بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری، بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بڕیاری دا لەم قۆناغەدا مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بەشێوەی چوار سلفە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ڕێگای دووسایدکردنی دەربەندیخان ـ کەلار خەرج بکرێت تا کارەکانی پڕۆژەکە بەردەوام بێت.
سەبارەت بە پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگه‌ی دەربەندیخان ـ زەڕایەن، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی دا كه وەزیر لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپاردووە کێشەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار چارەسەر بکەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای وردبینی لە کارەکانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ڕێگه‌ی دەربەندیخان ـ زەڕایەن و یەکلاکردنەوەی دۆسییەکانی، ئه‌ویش مانگانە پێشینەی بۆ خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.