Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:47

سەرکردەیەکی دیاری داعش لە سووریا کوژرا

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعشی لە سووریا پشتڕاست کردەوە کە بەرپرسی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە بووە بۆ سەر ئەو زیندانانەی تیرۆریستانی تێیدا گیراون.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە 10ـی شوباتدا ئەنجام درا، ئیبراهیم ئەلقەحتانی، بەرپرسی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەو زیندانانەی کە تیرۆریستانی داعش تێیدا دەستگیرکراون، کوژرا.

ڕاشیگەیاند: هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چەندین چەک، تەقەمەنی و پشتێنی تەقەمەنیدا گیرا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە زیاتر لە 10 هەزار تیرۆریستی داعش لە سووریا دەستگیرکراون و لەنێو زیندانەکانی ئەو وڵاتەدان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.