به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی عێراق ئاشكرای كرد كه سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه (ئینزار) بۆ تاقیكردنه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق لێ ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌م كاتژمێر 11 له به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق بۆ تاقیكردنه‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌درێت و زه‌نگه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌كجار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی عێراق داواشی له هاووڵاتییان كرد كه ئاگاداربن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن، چونكه ئه‌م زه‌نگه ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه.
لێدانی زه‌نگه‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و له‌مه‌ودوا له كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه و هه‌ر كاره‌ساتی سروشتی له‌ناكاو و جه‌نگدا لێ ده‌درێت به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.