Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:27

پەروەردەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر شەڕەچەقۆی دوو قوتابیی دەدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 02ـی 2023 گرتەڤیدیۆی شەڕی نێوان دوو قوتابی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، پەروەردەی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدات و ڕایگەیاند، دۆسیەکەی بۆ پۆلیسی هەولێر نێردراوە.

 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: دوێنێ سێشەممە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەمان شەڕ لەنێوان دوو قوتابیی ڕووی داوە کە بەداخەوە قوتابییەکیان چەقۆی بەکارهێناوە، ئێمە لە سەرەتای حاڵەتەکە ڕێکاری یاسایی پێویستمان گرتۆتەبەر بەرامبەر بەو قوتابییەی هێرشەکەی ئەنجام داوە و دۆسیەکەشی بۆ پۆلیسی هەولێر نێردراوە.

ڕاشیگەیاند: لە نزیکیشەوە چاودێری قوتابییە بریندارەکەمان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین.

پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لەمبارەیەوە گشتاندنی پێویست لە 12ـی 09ـی 2022 لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرکراوە کە ئامێری بریندارکەر بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.