به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه بڵاو كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ له پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌شداری بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: نووسراو ئاڕاستەی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە شارەکانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە – ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان) کراوە و تێیدا داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە كراوه ئەوانەی دەیانەوێت بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2023 هاوەڵی حاجیانی کوردستان بن.
ده‌شڵێت: كۆمپانیاكان دەتوانن سبه‌ی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 16\2\2023 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە شارەکانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداربوون بەپێی ئەو مەرجانەی کە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە دەرکراون بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوا وادە بۆ پێشکەشکردن تاكو 3\3\2023 دەبێت.
مه‌رجه‌كانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەش بریتین له:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.