Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:25

زانیاری لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێکی هەولێر

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ئاگر لە چێشتخانەی مۆڵێکی هەولێر کەوتەوە و لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ڕێبین مەجید پەیامنێری (کوردستان تیڤی) سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لە چێشتخانەیەکی تابلۆ مۆڵ لە شاری هەولێر کە دەکەوێتە بەشی دواوەی مۆڵەکە ئاگرکەوتەوە.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ زیاتر لە 14 تیمی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا ئاگرەکە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەبارەت بە زەرە و زیانەکان باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا بە ڕووبەڕی 300 مەتر زیانی ماددی کەوتووەتەوە.

پەیامنێرمان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە خەڵک لە ژوورەوە گیریان خواردبێت، ئاماژەی بەوە دا کە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.