Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:16

ڕانیە؛ کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لە ئافرەتێک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لە ئافرەتێک لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لە ڕەگەزی مێ لەسەر تۆمەتباری نادیار کە بە گوتەی سکاڵاکار تۆمەتبار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکردووە لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی پارەی لێوەرگرتووە.

ڕاشیگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، توانرا لە کاتی پێدانی پارە و دوای ڕووبەڕوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەناوی (هـ.جـ.ر) لەدایکبووی 2000 لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرا.

هەروەها باسی لەوە کرد کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر دانی بە چەند تاوانی دیکە نا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند کەسی دیکە کردووە و بڕەپارەیەکی زۆریشی لێوەرگرتوون لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیان.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە دواتر دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبرا بەپێی ماددەی 2 لە یاسای قەدەغەکردنی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.