بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوەڕاستی فلیپین، لە قووڵایی 20 كیلۆمەتر لە ڕووی زەوییەوە ڕوویدا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەكە بە دووری 11 كیلۆمەتر لە گوندی میاگا لە شارەوانی ئۆسون لە دوورگەی مەسباتێ ڕوویداوە.
لەوبارەیەوە دەسەڵاتدارانی فلیپین دەستبەجێ چاودێری هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددییان نەكرد و هیچ هۆشدارییەكی تسونامی دەرنەكرا.
فلیپین دەكەوێتە سەر "پشتینی ئاگر"، كە شایەتحاڵی چالاكییە بومەلەرزەییەكانی چڕە لە زەریای هێمن.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە لەو وڵاتە روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.