بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) 37 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 31 یان لەڕەگەزی نێربوون و 6 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 2 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 حاڵەتی خۆخنكاندن و 1 حاڵەتی خنكان بەهۆی غاز و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.