Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

زانیاری مەترسیدار.. بوومەلەرزە گەورەكە توێكڵی زەوی بۆ زیاتر لە 7 مەتر جووڵاندووە

ژمارەی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا و سوریا 41 هەزار كەسی تێپەڕاندووە،
کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاگوزاری توركیا (ئافاد)، رۆژی چوارشەممە، زانیاری نوێی پەیوەست بەو دوو بوومەلەرزە وێرانكەرەی توركیا و سوریای گرتەوە، بە گوڕی 7.8 و 7.6 لە پێوەرەكانی "ریختەر" ئاشكرا كرد.
دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاگوزاری توركیا ڕایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەی كەهرامانمارشەوە توێكڵی زەوی 7.3 مەتر جووڵەی كردووە.
ئۆرهان تاتار، بەڕێوەبەری كەمكردنەوەی مەترسی بوومەلەرزە لە كۆمپانیای ئاڤاد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەماوەی دوو بوومەلەرزەكەدا بۆ ماوەی دوو خولەك توێكڵی زەوی بە توندی هەژاوە، قووڵایی ئەم دوو بوومەلەرزەیە لە نێوان 8.5 بۆ 10 كیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەویدا بووە
شایانی باسە، ژمارەی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا و سوریا 41 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، هاوكات ملیۆنان كەس پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.