لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سنووری شار و شارۆچكەكان، پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری كە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت، لە گەڕەكی گوڵان لە قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە) دەستیپێكرد.
گوژمەی پڕۆژەكە 631 ملیۆن و 29 هەزار دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێت، كە ماوەی 300 ڕۆژ بۆ تەواوكردنی دیاریكراوە.
بڕگەكانی پڕۆژەكە بریتین لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی، لەگەڵ دانانی قاڵبی كیربستۆن بە درێژایی7600م و فەرشكردنی تێكەڵە و فەرشكردنی بەردی شكاو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش.
ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكەی زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بنەسڵاوە دەبێت، هاوكات هەر ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لە بنەسڵاوە لەلایەن شارەوانییەوە لە بواری جێبەجێكرندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.