مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بهفێڵو به‌بیانوی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵیدا، بڕێك پاره‌ی له‌كچێك سه‌ندووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه16ی2ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی كچێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاسایی تۆماركرد له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسیویهتیو دوای یه‌كتر بینین به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریی پێداوه‌و به‌فێڵ بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێ سه‌ندووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیس ده‌شڵێت:لەئێستادا تۆمەتبار (د، د، م) له‌دایكبووی 1997 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
سلێمانی.. كه‌سێك كه به بیانووی هاوسه‌رگیری پاره‌ی له كچێك وه‌رگرتبوو ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.