بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردەی كە رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی دێت یان لاواز دەبێت .
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك روو لە بەرزبوونەوە دەكات ,تێكڕای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (5-7) پلەی سیلیزی دەبێت بە تایبەت بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 15 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ سەرووی 10 پلەی سیلیزی لەم ماوەیەدا ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەورە .
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16– 02 - 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 - 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا .
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) كم دەبێت
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 17 – 02 - 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 - 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا.
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) كم دەبێت
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 16- 02- 2023
كەشناسی: پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.