Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:22

لە سعوودیيە سەری گایەك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام

کوردستان TV
100%

تیمێكی دەستەی شوێنەواری سعوودیيە، نووسراو و سێ ئەڵقە و سەری گایەكی برۆنزییان لە ناوچەی نەجران دۆزییەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام (زیاتر لە 1400 ساڵ لەمەوبەر.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەری گاكە شوێنەواری ئۆكساندنی هەیە و كار بۆ گەڕاندنەوەی بەردەوامە، زانراوە سەری گا یەكێك بووە لەو شتانەی كە لەنێو شانشینەكانی باشووری عەرەبستان لە پێش ئیسلامدا باو بووەو وەك هێمای هێز بووە، هەروەها گرنگترین هێمای سابییەكان و مەعینیەكان و قەتەبانییەكان بووە.
بەگوێرەی كۆمیسیۆنەكە، نووسراوەكان، سروشتێكی یادگارییان هەیە، دیارترینیان نووسراوێكی گەورەیە كە لەسەر بەردێكی گڕانیت بە یەك دێڕ نووسراوە.
هەروەها سێ ئەڵقەی زێڕین دۆزراوەتەوە  كە مۆتیڤی شێوەی پەپوولەیان لەسەرە، كە هەموویان شێوە و قەبارەیان یەكسانە .
هەروەها دەستەكە چەندین جەڕەو شەربەیان بە قەبارەی جیاواز لەو شوێنەدا دۆزییەوە، ئەمە جگە لە كوپەیەك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی پێش زایین.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.