Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:34

ریال مەدرید لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکی دواخراوی هەفتەی 21ەمینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4-0 لە یانەی ئێلچەی بردەوە.

ریال مەدرید لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، بە سێ گۆڵ پێشکەوت کە گۆڵەکانیش لەلایەن مارکۆ ئەسینسیۆ (خولەکی 8) و کەریم بنزیما (خولەکی 31 و 45) تۆمار کران.

تیپی خاوەن یاریگا لە نیوەی دووەمیشدا، بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و لە خولەکی 80دا، یاریزان لۆکا مۆدریچ جیاوازییەکەی کردە 4-0.

یاریزانانی یانەی شاهانە ڤینیسیۆس بەهۆی ژمارەی کارتە زەردەکانییەوە و تۆنی کرۆس بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکەی یارییەکەدا نەبوون.

یانەی ریال مەدرید بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ 48 خاڵ بەرزکردەوە و دوای بارسێلۆنا دێت کە بە 56 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە.

هەروەها یانەی ئێلچە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە دواهەمین پلەی ریزبەندیی یانەکاندایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.