له‌یاری چوونی قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌وروپا، كاتژمێر 8:45ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی ئاگرین له‌نێوان هه‌ردوو یانه به‌رێوه‌بچێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد له‌قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌وروپا، چاڤی هێرناندیز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، یاری به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد ئاسان نیه، به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا هه‌ردوو تیپ به‌باشترین ئاست گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها چاڤی وتیشی پیشبینی ده‌كه‌م یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا پێشكه‌ش بكرێت، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری بلوگرانا روونیكرده‌وه، ده‌مانه‌وێت توانای تیپه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ری به‌هێز ببینین، چونكه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد تیپی چامپیۆنز لیگه و ئه‌و قسه‌یه راست نیه بلێ ئێمه له‌یۆرۆ لیگین، له‌وه‌لامی پرسیاری چاودێری راشفۆرد ده‌كه‌ن.
ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا دووپاتیكرده‌وه، ئێمه چاودێری یه‌ك یاریزان ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌دواداچوونمان بۆ هێرش و به‌رگری تیپی به‌رامبه‌ر كردوه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه كاری بۆ ده‌كه‌ین گۆرینی خێرای ئه‌و تیپه رابگرین.
ئه‌مشه‌و له خولی ئه‌وروپا بارسێلۆنا رووبه‌رووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.