Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:34

ئه‌مشه‌و له‌ خولی ئه‌وروپا یۆڤنتۆس میوانداری نانت ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌وروپا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم، یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی نانتی فه‌ره‌نسی ده‌كات.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ یۆڤنتۆس له‌خولی ئیتالیا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌، له‌هه‌مان كاتدا بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌چامپیۆنز لیگ نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ركابه‌ریه‌كان بدات، به‌ڵكو له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆیه‌وه‌ یۆڤنتۆس له‌خولی ئه‌وروپا درێژه‌ به‌ركابه‌ری ده‌دات، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌، یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی میوانداری یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆله‌ندی ده‌كات، سێڤییا هاوشێوه‌ی یۆڤنتۆس له‌لالیگا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌، بۆیه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م تیپه‌ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزه‌ له‌ركابه‌ریه‌كانی یۆرۆلیگ، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئایندهۆڤن له‌خولی هۆله‌ندا له‌خانه‌ی چواره‌م دایه‌، ئه‌ركی سڤییا بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی ئایندۆهڤن ئاسان نابێت.   


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.