Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:35

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گۆڵدن ستیت تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و چوار خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت تۆماركرد.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، دواجار نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ست و پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست و یه‌ك خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ سێیه‌م، یاریزانانی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز ریمۆنتادایان به‌سه‌ر تیپی میوان تۆماركردو توانیان له‌م ماوه‌یه‌ زۆرترین خاڵ تۆمار بكه‌ن.
دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و چوار خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز ته‌واو بوو.   


                                                          

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.