Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:34

یانەی مانچستەر ستی بووە پێشەنگی یانەکانی پرێمیەر لیگ

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا (Premier League)دا، هەردوو یانەی مانچستەر ستی و ئارسناڵ رووبەڕووی یەک بوونەوە.

یانەی ئارسناڵ لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 12ی پرێمیەر لیگدا، میوانداری یانەی مانچستەر ستیی کرد.

لە خولەکی 24دا، یاریزان کێڤن دێ بروین گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد.

یاریزان بوکایۆ ساکا لە خولەکی 42دا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی لەڕێی پاناڵتی بۆ ئارسناڵ تۆمار کرد و بەم شێوەیەش نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

بەڵام لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 72دا، یاریزان جاک گرێلیش گۆڵی دووەم و لە خولەکی 82دا، یاریزان ئێرلینگ هۆلاند، گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر ژمارەی خاڵەکانی بۆ 51 خاڵ بەرز کردەوە و توانی ببێتە پێشەنگی یانە ئینگلیزییەکان.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.