زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی ئەو شەقامانەی كە كێشەی قیڕتاوكردن و كۆنكریت كردنیان هەیە و نەكراوە، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای مەخمور بە پشتیوانی پارێزگای هەولێرو نەینەوا ، كار دەكەین بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ گەڕەكەكان و هاووڵاتیانی ناوچەكە.
هەروەها گوتی: لەسەر بوودجەی پارێزگاكان پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەك كۆنكریتكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی كوردستان و چاككردن و دروستكردن و كۆنكریتكردنی شەقامی قەراج كە بە مەخمور دەبەسترێتەوە، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
گوتیشی: پڕۆژەكانمان بەردەوامی دەبێت وەك: پڕۆژەی دانانی رەسیف و رێگای بن بەرد كە پڕۆژەیەكی گەشتیارییەو بۆ هاتوچۆكردنی هاووڵاتیان و گەشتیاران.
هەواڵ/ كارزان كاكل
فۆتۆ/ نیزا قارەمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.