Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:09

پارێزگاری هەولێر: سیستەمی دیجیتاڵكردن لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین و باڵا دەستكردنی شەفافیەتە

 هەنگاوەكانی كوردستان بۆ بە دیجیتاڵكردنی دامەزراوەكان
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ رێكەوتی 16-2-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە ژێر دروشمی ( هەنگاوەكانی كوردستان بۆ بە دیجیتاڵكردنی دامەزراوەكان) ناوەندی چاڵاكی رۆشنبیری سەر بە ناوەندی باڵای هەولێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەل پەیمانگای كۆمبیوتەر، لە هۆڵی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا، كۆنفرانسێكی تایبەتی سازكردو تێدا چەند پانێلێك دەربارەی پرسی تەكنەلۆژیاو ئەزموونی حكونەت  لەگەڵ ئەو پرسە بۆ شارەزایان و پسپۆڕان رێكخرا.
لە كۆنفرانسەكەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەكی پێشكەش كردو تێدا ئەو چاڵاكییەی ناوەندی چاڵاكی رۆشنبیری لاوانی هەولێری بە نەوعی وەسفكرد، چونكە قورسایی دیدگای سیاسەتی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاركردنە لەسەر ئەم سیستەمە و بە شێوەی پراكتیكیش حكومەت ئەم هەنگاوەی ناوە و بە سیستەماتیك لە هەندێك دامەزراوەكان پەێرەوی دەكات .
پارێزگاری هەولێر دووپاتیكردەوە كە سیستەمی دیجیتاڵكردن بە پلەی یەكەم لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەو لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین باڵا دەستكردنی شەفافیەتە لە سیستەمی حوكمڕانیەتی هەرێمی كوردستان .
شایەنی باشە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندنی پارتی و سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی لاوان و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاو مەكتەبی جەماوەرییەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حیزبی حكومی ئامادەیی كۆنفرانسەكە بوون .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.