Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:14

یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كارەبای عێراق و كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆ كرا

کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا لەعێراق ولەژێر چاودێری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، وەزارەتی كارەبا یاداشتێكی لێكگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای ژەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی واژۆكرد.
 ئەم یاداشتە چەند تەوەرەكی سەرەكی لەخۆ دەگرێت كەدەبێتە هۆكاری پێشخستنی سیستەمی كارەبا لەبواری بەرهەمهێنان و زیادكردنی تواناكان و بواری گواستنەوە و چاكردنەوە و راهێنانی كارمەندانی وەزارەت و كەمكردنەوەی غازی كاربۆن بەمەبەستی پشتگیریكردنی گۆرینی وزە لەعێراق. 
هەروەها یاداشتەكە ئەنجامدانی دیراسەكان لەخۆی دەگرێت بۆ سوود وەگرتن لەغازی بەرهەمهێنەر لەگەڵ نەوت و جێبەجێكردنی ژمارەیەك لەوێستگەكانی لاوەكی كەتوانای بەرهەمهێنانیان (400 و 133 كەی ڤی) هەبێت، و بەستنەوەیان لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق و دروستكردنی سەنتەرێكی چاودێری بۆ ئەدا و كاری یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و دروستكردنی سەنتەرێكی راهێنان بۆ كارمەندانی وەزارەتی كارەبا بەمەبەستی پێشخستنی توانا هونەریەكانیان. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.