ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، جەهم نەجەفی ملیاردێری ئێرانی-ئەمه‌ریکی هەوڵی کڕینی یانه‌ی تۆتنهام ئێف سی دەدات بە بڕی سێ ملیار و حه‌فتاو پێنج هه‌زار ملیار دۆلار، پێدەچێت نەجەفی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێم ئێس بی سپۆرت كه‌پتاڵ لەگەڵ کۆمەڵێک وەبەرهێنەر كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كرینه‌وه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه پێشكه‌ش به بە جۆ لویس خاوەنی تۆتنهام و دانیال لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام بكات.
ئەم پێشنیازە کە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت بەهای پشکی یانەکە نزیکەی سێ ملیار دۆلار بێت، هاوکات حه‌وتسه‌دو په‌نجا ملیۆن دۆلار قەرزی یانەکەشی بۆ زیاد ده‌كرێت، پێشبینی دەکرێت له‌سه‌دا حه‌فتای نرخی کڕینەکە لەلایەن کۆمپانیای ئێم ئێس پی دابنرێت، لەکاتێکدا پشتیوانانی وڵاتانی کەنداو کە زۆربەیان خەڵکی ئەبوزەبین، پێدەچێت بەشداری لە سه‌دا سی دیکەدا بکەن، جێی ئاماژه‌یه دوایین سەرکەوتنی یانه‌ی تۆتنهام لە جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را بوو له وەرزی دوو هه‌زارو هه‌شت بۆ دوو هه‌زارو نۆ .
ملیاردێرێكی ئێرانی هەوڵی کڕینی یانه‌ی تۆتنهام ئێف سی دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.