Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:48

بۆ یەكەمجار لە دوای جەنگی سارد.. ڕووسیا كەشتیگەلێك دەجووڵێنێت كە توانای ئەتۆمییان هەیە 

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 16ی شوباتی 2023، ڕاپۆرتێكی هەواڵگریی نەرویج ئاشكرایكرد كە كەشتیگەلی باكووری ڕووسیا بەم دواییە بە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی جووڵەیان پێكراوە، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە دوای جەنگی ساردی نێوان یەكێتی سۆڤیەت و ئەمریكاوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیل، كەشتییە دەریاییەكان و ژێردەریاییەكانی باكووری ڕووسیا ،بەشێكی سەرەكی لە توانا ئەتۆمییەكانی ڕووسیا هەڵدەگرن.
هەروەها ڕاپۆرتەكە هۆشداری داوە كە ئەم چەك و چەكە ئەتۆمییە تاكتیكیانە، هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر وڵاتانی ناتۆ دروست دەكەن.
هەروەها ماڵپەڕی سوپای ڕووسیا باس لەوە دەكات كە كەشتیگەلی باكوور زۆربەی كاتەكان لە نزیك نیمچە دورگەی كۆلا نیشتەجێیە و هەموو هێزە ستراتیژییە ئەتۆمییەكانی دەریایی لە دۆخێكی ئامادەیی بەردەوامدا دەپارێزێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.