Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:49

یەکێتی تۆپی پێی عێراق: خولی پیشەگەری لە قۆناغی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ خولی ئیسپانیا جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 
یەکێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتی کردەوە خولی پیشەگەری و پڕۆژەی خەونەکان لە قۆناغی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ خولی ئیسپانیا جێبەجێ دەکرێت.
 سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق عەدنان دەرجال لەبەردەم کۆمەڵێک ڕاهێنەری بەشداربوو لە خولی ڕاهێنانی ئاسیه‌وی پله‌ ئه‌ی ، ڕایگەیاند له‌ژیر سه‌رپه‌رشتی رێكخه‌رانی لالیگا، لە لێواری دامەزراندنی خولێکی پیشەگەرداین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وتیشی کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی خەونەکان دەکەین، کە هەنگاوێکی چۆنایەتی دەبێت بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندەکان و ڕاهێنانی ته‌ندروست، ئەمەش پێویستی بە ڕاهێنەرەکان هەیە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دانراوه‌.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌دنان درجال دووپاتیكرده‌وه‌ یەکێک لەو هەنگاوانەی کە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەنجامدانی چەندین وۆرک شۆپە بۆ ڕاهێنەران لەڕێگەی ڕاکێشانی وانەبێژی ئاست بەرز لە قوتابخانە ئەوروپی و لاتینییەکانەوە.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.