Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:29

كەسێك بەتۆمەتی بردنی دۆلار بە قاچاغ  بۆ دەرەوە دەستگیركرا

شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكێك لە ھۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەربە دیناری عێراقی، حەواڵەكردن و بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە
کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی بردنی دۆلار بە قاچاغ بۆ دەرەوە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، كەسێكیان دەستگیركردووە كە ھەوڵیدابوو، دۆلار بە قاچاغ بباتە دەرەوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دەستگیركراوەكە ھەوڵیدابوو، ئەو 140 ھەزار دۆلارەی كە دەستی بەسەرداگیراوە، بە قاچاغ بباتە دەرەوە.
شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكێك لە ھۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەربە دیناری عێراقی، حەواڵەكردن و بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.