Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:28

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت

کوردستان TV
100%

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكوومیی بەرەوە ئەڵمانیا بەرێكەوتووە، ئەوەیش بەمەبەستی بەشداریكردن لە 59مین كۆنگرەی ئاسایشی میونخ.
لە 17 ئەم مانگە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی جیهان، كۆنگرەی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا دەست پێ دەكات و تا 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە میانی كۆنگرەكەدا، ژمارەیەك پرسی پەیوەست بە ئاسایشی جیھان دەخرێنە بەرباس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.