ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئه‌نجامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌كدارێكی دعش له سنووری شاری به‌غدا، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی عێراق كوژران كه دووانیان ئه‌فسه‌رن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاوی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی تارمییه له باكوری شاری به‌غدا ئۆپهڕاسیۆنێك ئه‌نجامدرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆپهڕسیۆنهكه له‌لایه‌ن هێزێكی لیوای مغاویری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا توانرا 3 تیرۆریستی داعش له‌نێو ببرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو و له كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامیشدا دوو ئه‌فسه‌ر و دوو ئه‌ندامی تری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.