دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا، رۆژانه زه‌وی له‌رزه‌ی تر له وڵاتان ڕوو ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌ش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له وڵاتان ڕوویانداوه كه دواترینیان له وڵاتی كڕواتیا بوو.
ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا بوومه‌له‌رزه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا، ئوردن، فیجی، فیلیپین و هه‌رێمی هاوای ئه‌مه‌ریكا ڕوویاندا، دوای نیوه‌ڕۆش زه‌وی له‌رزه له كڕواتیا ڕووی دا.
گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی كڕواتیا 5.5 پله بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له وڵاتی ڕۆمانیا ڕوویان دا، هه‌موو ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ش دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه بوون كه له وڵاتی توركیا و سووریا ڕوویان دا و پله‌كه‌شی 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران هاووڵاتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.