Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:26

بزانه‌ نرخی ئێستای دۆلار له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق چه‌نده‌؟

کوردستان TV
100%

له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ بۆڕسه‌ و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو تاڕاده‌یه‌ك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش نرخه‌كان به‌رز بوون.

ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك 152 هه‌زار و 900 دیناره‌، به‌ڵام له‌ كه‌ركووك و مووسڵ و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئێستا به‌ 153 هه‌زار دیناره‌.

له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت نرخی ئێستای 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 152 هه‌زار و 400 دیناره‌، له‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراقیش ئێستا به‌ 152 هه‌زار و 300 دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو و تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش نرخی 100 دۆلار له‌ سه‌رووی 155 هه‌زار دینار تۆمار كرابوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.