سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵبوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆبووه‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێ به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێ، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن کۆبوومەوە."
ڕاشیگه‌یاند "ئێمە بەیەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان".
ئه‌مشه‌و پێنجه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك و به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕه‌نسا و له كۆشكی ئه‌لیزێ له شاری پاریسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ماكڕۆن، مه‌سرور بارزانی چاوی كه‌وت به جیرارد لارشیا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.