وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان 22 ههلی كاری بهشێوهی گرێبهست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕاگهیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراویی UNHCR نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ پلانی کار و پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 کەس هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەمشێوەیە دابەشکارییە جوگرافییە:- پارێزگای سلێمانی 4 چوارکەس، پارێزگای هەولێر 8 کەس، پارێزگای دهۆک 10کەس.
ئهوانهشی كه دادهمهزرێن دهبێت ئهم مهرجانهی خوارهوهیان تێدا ههبێت:-
1_ دەرچووی بەشەکانی کۆمەڵناسی و یاسا و دەروونناسی بێت، ئەزموونی کاری لەو بوارانەدا هەبێت.
2_ ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
3_ پێویستە زمانی کوردی وعەرەبی بزانیت، ههروهها زمانی ئینگلیزیش بزانێت شانسی زیاترە.
4_ نابێت کەسەکە هیچ پابەندیەکی هەبێت، واتا فەرمانبەری حکوومی و ئەهلی نەبێت.
5_ پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان و تاوانە ئابڕوبەرەکان.
6_ کێشەی هاتوچۆی لەنێو شارەکانی هەرێم نەبێت.
7_ شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەبێت، بە تایبەتی مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.
8_ گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
9_ مووچەکەی لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت و بە مانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.
وهزارهتی ناوخۆ ئاماژهی بهوهش دا: هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی کارکردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەک CV کەی بۆ ئیمێڵی [email protected] بێنرێ، یان بەدەست بیگەیێنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.