به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌و ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفڕ داده‌به‌زن.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو تا سبەى بەیانى زوو نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دابەزێت بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ پێنجشه‌م .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە سەنتەرى شارەکان نزمترین پلەکانى گەرما پێشبینى دەکرێ بەمشێوەیەى خوارەوە بێت :-
هەولێر: -2 پلەى سیلیزى
سلێمانى: -3 پلەى سیلیزى
دهۆک: -3 پلەى سیلیزى
هەلەبجە: -2 پلەى سیلیزى
هه‌روه‌ها كەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان لە نێوان (-1 و 0) پلەى سیلیزى دەبێت.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و شەختە لەو شوێنانەى كه تەڕ و شێدارن دروست دەبێت.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی جه‌ختی كرده‌وه كه ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.