Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:30

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فڕەنسا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان  لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فڕەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجوومەنی پیرانی فڕەنسا (سێنات) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فڕەنسا بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانه هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی فڕەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.