Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 04:13

كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ توركیا ڕوویدایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ باشووری توركیا روویدایه‌وه‌ و هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵاتی سووریا و لبنانیش هه‌ستیان پێ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه له‌ شاری هاتای توركیا ڕوویداوه‌‌ و گوڕه‌كه‌شی 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، جگه‌ له‌ پارێزگاكانی باشووری توركیا، دانیشتووانی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازقییه‌ و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر سووریاش هه‌ستیان پێ كردووه‌.

میدیاكانی لبنانیش بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییانی به‌یرووتی پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی تریش هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌ له‌ 6 وڵاتی تریش ڕوویانداوه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ ڕووسیا، ئوردن، فیجی، فیلیپین و هه‌رێمی هاوای ئه‌مه‌ریكا و كڕواتیا.

هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌ چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش له‌ وڵاتی ڕۆمانیا ڕوویاندابوو، هه‌موو ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ش دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ دێن كه‌ له‌ باشووری توركیا و باكوری سووریا ڕوویان دا و پله‌كه‌شی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.