Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:30

سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس: كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ دڵی فڕه‌نسییه‌كاندا هه‌یه

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ دڵی فڕه‌نسییه‌كاندا هه‌یه.

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن ئان ئیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی شارەوانی پاریس خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فڕەنسییەکاندا هەیە، هه‌روه‌ها باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فڕەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.