فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد كه له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه به نرخی ڕه‌سمی بانكی ناوەندیی عێراقی پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) ده‌ست پێ ده‌كات كه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره.
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند: دوایی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی سیستمه‌كانی نووسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank)، له ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەناو فڕۆكه‌خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقی بۆ گه‌شتیارانی تەمەن سه‌رووی (18) ساڵ، بە نرخی ڕەسمی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) ده‌ست پێ ده‌كات .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاماژە بە ڕێنماییەكان بۆ هەر گه‌شتیارێك ڕێگەپێدراوە ته‌نیا یه‌كجار له مانگێكدا سوود له‌م بڕیاره وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
1- پێویستە گەشتیار هەڵگرى پاسپۆرتی عێراقی بێت.
2- پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەکان)ى تایبەت بە گەشتكردنی پێ بێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێکین)و وەرگرتنى بۆردینگ کارت و لێدانى مۆرى ڕۆیشتوو لە پاسپۆرتەکەى لە دوا وێستگەى فڕۆکەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
3- دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزی عێراقی دەبێت كە لەلایەن نووسینگەى بانکەکانى ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكه‌خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جێ بەجێ دەکرێت.
4 - بە پێى ڕێنماییە گومرگییەکان گه‌شتیارانی تەمەن سه‌رووی (18) ساڵ ڕێگەپێدراوە تا بڕى (10,000$) دە هەزار دۆلارى ئەمریکى و (200,000) دوو سەد هەزار دینارى عێراقى لەگەڵ خۆى بباتە دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوى ئەم ڕێنماییە بکەن و دوایی پاره گۆڕینه‌وه‌ی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆکەخانەدا، بە هیچ شێوەیەک نابێت لە بڕەکانى ڕێگەپێدراوى ڕێنماییەکان زیاترى پێبێت، بە پێچەوانەوە ڕێگەى پێ‌نادرێت لەو بڕانەى کە ڕێگەپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
5- ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت ئاڵوگۆڕى دراو بکەن پێویستە (4) کاتژمێر پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادە بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.