Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 04:12

ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین پلەکان لە زۆربەی ناوچەکان هه‌ر بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین بە نزیکەی ( 1 تا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هه‌روه‌ها مەوداى بینین لەنێوان (9 – 10) کم دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 7 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.