به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كرد به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان له ڕێوشوێنه نوێیه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به دراوی یه‌ده‌گی فیدڕالی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان كه پێشبینی ده‌كرێ دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر خواستنی سووته‌مه‌نیش له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا دروست بكات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 49 سه‌نتی له‌ده‌ست دا واته به ڕێژه‌ی 0.6% نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و ئێستا به 84.65 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له دابه‌زین كرد و 46 سه‌نت دابه‌زی واته به ڕێژه‌ی 0.6%، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك له‌م جۆره‌ی نه‌وت به 78.03 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.