Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:35

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ندین كۆمپانیای فڕه‌نسی كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هه‌ینی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ فڕەنسا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فڕەنسی بۆ کۆمپانیا فڕەنسییەکان Mouvement des entreprises de France (MEDEF)  لە شاری پاریس، لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای فڕەنسی كۆبووه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازرییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوه‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هانی کۆمپانیا فڕەنسییەکانی دا کە زیاتر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن، ئامادەیی هەموو هاریکاریی و هاوئاهەنگییەکی پێویستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فڕەنسی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.