Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:27

فڕۆكه‌كانی عێراق له‌ چیای حه‌مرین 3 تیرۆریستی داعشیان له‌ناو برد

کوردستان TV
100%

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌گییه‌كانی عێراق له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین 3 تیرۆریستی داعش له‌ناو بران.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندن بڵاوی كرده‌وه‌: بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی دوێنێ پێنجشه‌م، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق هێرشێكی ئاسمانییان له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین ئه‌نجام دا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا توانرا 3 تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن.

هێرشه‌كه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ پێنجه‌می ناوچه‌ی تارمییه‌ له‌ باكوری شاری به‌غدای پایته‌خت بوو كه‌ له‌ ئه‌نجامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌كدارێكی داعش له‌ مۆڵگه‌یه‌كدا، چوار‌ ئه‌ندامی هێزه‌كانی لیوای مغاویری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غدا شه‌هید بوون كه‌ دوانیان ئه‌فسه‌ر بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.