Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:10

زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی باوكێك له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك له‌ شینی خه‌ودا له‌ شارۆچكه‌ی چۆمان له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌ك هاته‌ كوشتن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ڕووداوه‌كه‌ بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی کۆسرەتانی شارۆچكه‌ی چۆمان، هاووڵاتییەک لە خەودا بە چەک لەلایەن کوڕە 14 ساڵانەکەی کوژرا.

گوتیشی: هاووڵاتییەکە ناوی محەمەد عەبدوڵایە و تەمەن 42 ساڵە، لە کاتی خەودا گولەیەکی لەلایەن کوڕە 14 ساڵانەی پێکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها گوتی: ڕووداوەکە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسە، تا ئێستا نازانرێت كه‌ کوڕەکەی گولەی لەدەست دەرچووە یاخود بەهۆکارێکی دیکە باوکی خۆی ‌کوشتووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مێردمنداڵەکە ئێستا لەلایەن پۆلیسی شارۆچكه‌ی چۆمانه‌وه‌ دەستبەسەرکراوە، تەرمی باوکەکەش بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کراوە.

كه‌ریم سمكۆ/ چۆمان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.