Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:24

بوومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتێکی هەژاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 17ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر ئەندەنووسیای هەژاند.

ئاژانسی جیۆفیزیای ئەندەنووسیا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 لە دوورگەی تانیمبارـی سەر بە پارێزگای مالۆکۆ ڕووی دا.

ڕاشیگەیاند: بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 97 کیلۆمەتر بووە، ڕەتی دەکەینەوە ببێتە هۆی ڕوودانی تسۆنامی.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئاماژەی پێنەداوە.  

ئەندەنووسیا دەکەوێتە سەرووی ئەو ناوچەیەی کە پێی دەگوترێت "ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن"، ناوچەیەکی زۆر چالاکە لەڕووی ڕوودانی بوومەلەرزەوە، کە پلێتە جیاوازەکانی توێکڵی زەوی لێی کۆدەبنەوە و دەبێتە هۆی بوومەلەرزەی زۆر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.