سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ شاندێكی ئەمریکی کۆبووەوە، شاندە ئەمریکییەکە به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ـی 02ـی 2023 له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك لە كريس ڤان هۆڵن سيناتۆرى ئه‌مريكى و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تيى مايكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا، كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و لايه‌نى ئه‌مريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپات كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگەیاند: شاندى ئه‌مريكا هه‌روه‌ها باسيان له پڕۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه و پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيى ئه‌مريكاى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه، گۆڕييه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.