Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:13

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سه‌رۆک وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی چەندین پرسی گرنگیی نێوان هەردوولا کرا.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ـی 02ـی 2023 له‌گه‌ڵ نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆک وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا به‌تايبه‌تى جه‌ختيان له‌ فراوانكردنى زياترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان به‌ هه‌بوونى زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى باشتر له‌مباره‌يه‌وه‌ كرد.

ڕاشیگەیاند: له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌ دۆخى ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ ئه‌رمه‌نستان و ڕه‌وه‌ندى ئه‌رمه‌نى له‌ هه‌رێمى كوردستان و باسيان له‌ په‌يوه‌نديى دێرينى نێوان هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها ده‌باره‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رمه‌نستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە لەباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان، جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌وڵدان و كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى هه‌موو كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.