Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:09

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا کۆبووەوە و دۆخی ئەمنی عێراق و  هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ـی 02ـی 2023 لەگەڵ سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و باسيان له‌ دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرد.

ڕاشیگەیاند: واڵنده‌ر دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، له‌ پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوەکوو له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌يان، پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى تيرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه‌.

باسی لەوەش کردووە کە لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكاى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه‌ و به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتۆنى بۆ سه‌ركه‌وتنى پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ پێويست و گرنگ زانى.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منييه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.