Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:13

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمید ئەفەندی: برا و دۆست و هاوسەنگەر و هەڤاڵێكی خۆشەویستم لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمید ئەفەندی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، كوردستان پێشمەرگەیەكی قارەمانی لەدەست دا، منیش برا و دۆست و هاوسەنگەر و هەڤاڵێكی خۆشەویستم لەدەست دا.

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی حەمید ئەفەندی ڕایگەیاند: سەرەخۆشی لە خۆمان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی و هەموو خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەكەم.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری ناسراوی گەلەکەمان حەمید ئەفەندی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ـی 02ـی 2023 پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان حەمید ئەفەندی كۆچی دوایی كرد.

حەمید ئەفەندی لە قۆناغە جیاجیاكانی بەرخودان و خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و هەروەها لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و شەڕی ڕزگارکردنی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بووە. حەمید ئەفەندی تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و، پێشمەرگەیەكی وەفاداری ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی و هەمیشە جێگەی متمانە و پشتبەستن بوو.

كۆچی دوایی حەمید ئەفەندی بۆ هەموومان کۆستێکی گەورەیە، كوردستان پێشمەرگەیەكی قارەمانی لەدەست دا و منیش برا و دۆست و هاوسەنگەر و هەڤاڵێكی خۆشەویستم لەدەست دا. سەرەخۆشی لە خۆمان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی و هەموو خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەكەم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.