هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 17ـی 02ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ناديا موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى، دوايين دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئازادكردنى ڕفێنراوانى ئێزدييان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا باسيان له دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كان کرد و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ ئاساييكردنى دۆخى شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و هاتنه‌كايه‌ى زه‌مينه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و هاوكارى و يارمهتييانهى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش به ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تايبه‌تى ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.