سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووەوە، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ـی 02ـی 2023 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وى قه‌ته‌ر، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: ئال سانى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى دووپات كرده‌وه و هيواى خواست زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تايبه‌تى قه‌ته‌ر‌ى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌وه نيشان دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه. له‌مباره‌وه‌يه باس له ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.