Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:25

کەسە نزیکەکانی عومرەکارێکی کۆچکردوو: ماوەی دوو ڕۆژ خەونی بینیبوو لە مەککە دەمرێت

کوردستان TV
100%

عومرەکارێکی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 17ـی 02ـی 2023 لە سعوودییە کۆچی دوایی کرد و کەسە نزیکەکانی ڕایانگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژ خەونی بینیبوو لە مەککە دەمرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: عومرەکارێکی کوردستان بە ناوی  ڕەفیق حلمی شوکری محەمەد دەلۆ دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر  لە مەککە کۆچی دوایی کرد.

ڕاشیگەیاند: ئەو عومرەکارە خەڵکی شاری خانەقینە لە ساڵی 1958 لەدایکبووە هاوڕێییەکانی باس لەوە دەکەن کە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات بە هاوڕێییەکانی گوتبوو کە دوو ڕۆژە خەونی بینیوە کە لە مەککە کۆچی دوایی بکات و دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومرە لە مەککە کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بە خاک سپێردرا.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لەو ڕاگەیەنراوە سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری دەکات و دەشڵێت، داواکارین لە خودای گەورە جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.